نێچیرڤان بارزانی لە توركیایە



سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە مەڕاسیمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی ڕەجەبە تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆماری توركیا، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/6/2023 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك کۆماری تورکیا، گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌یان‌ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌ردۆغان له‌ خولی تازه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ئێواره‌خوانێکدا ده‌کات، که‌ به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنییه‌وه‌ ساز ده‌کرێت.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی بە هەبوونی پەیوەندی باش لەگەڵ هەموو لایەنەكان ناسراوە و ئەمڕۆش بانگهێشت كراوە بۆ مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی توركیا.

ڕاشیگەیاند، سەرۆكی هەرێم تەنها بەشداری لەو مەڕاسیمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونەدا دەكات، كە لە ئێوارە خوانێكدا ئەنجام دەدرێت و هیچ كۆڕ و كۆبوونەوەیەكی تایبەتی نابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا وڵاتێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و دەمانەوێت پەیوەندییەكی باشمان هەبێت.

سودانی دەچێتە لای فوئاد مەعسوم
پێشت سودانی دەچێتە لای فوئاد مەعسوم
دواتر تەندروستی بۆ پەتا نوێیەكە چەند بڕیارێكی بۆ گۆشتی سوور دەركرد
ەیوەندیدار