تەندروستی بۆ پەتا نوێیەكە چەند بڕیارێكی بۆ گۆشتی سوور دەركرد




وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم چەند ڕێكارێكی بەپەلەی بۆ گۆنتڕۆڵ كردنی پەتای “تای خوێنبەربوون” دەركرد و جەختیشدەكاتەوە، كە دەبێت ئاژەڵ لە سەربڕینخانەكان سەرببڕێت.

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی تەندروستی، كە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە، بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون، كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە، بڕیاریدا بە گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست و باپەندكردنی قەسابەكان بە جێبەجێكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان.

بەپێی رێنماییەکان، دەبێت ئاژەڵ لە سەربڕینخانە ڕێگەپێدراوەکان سەرببڕێت و سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەکاندا بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لە شوێنی رێگاپێدراو گۆشت بکڕن و لە کاتی لەت کردنی گۆشتەکەدا دەستکێش لەدەست بکەن و دەستیان برینی پێوەنەبێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت قەسابەکان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و پاکوخاوێنی کەرەستەکانیان رابگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی ١ی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی گیان لەدەستدانیان بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە پارێزگای هەولێر تۆمارکردووە، کە هەردووکیان قەسابن و لەگەڵ ئاژەڵ بەریەککەوتنیان هەبووە.

نێچیرڤان بارزانی لە توركیایە
پێشت نێچیرڤان بارزانی لە توركیایە
سێ شەممە میسی بڕیاری کۆتایی دەدات
دواتر سێ شەممە میسی بڕیاری کۆتایی دەدات
پەیوەندیدار