سودانی دەچێتە لای فوئاد مەعسوم



سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق دەكات و لە دۆخی تەندروستی دەپرسێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقی كردووە بۆ دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستی و “هیوای تەندروستیەکی باش و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە میانەی سەردانەکەدا، سودانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لێ‌ کردووە، کە مەعسوم یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی دامەزراندنی و ڕێبازە نیشتمانییەكەی”.

لای خۆیەوە مەعسوم “سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران” دەربڕی، جەختیکردەوە لە “پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی بە ئامانجی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و ئەولەویەتەکانی، لە خزمەتی وڵات و بەرژەوەندی گشتیدا”.

عێراق،گەورەترین پرۆژەی ڕێگاوبان لەنێوان ئاسیا و ئەورووپا جێبەجێ دەکات
پێشت عێراق،گەورەترین پرۆژەی ڕێگاوبان لەنێوان ئاسیا و ئەورووپا جێبەجێ دەکات
نێچیرڤان بارزانی لە توركیایە
دواتر نێچیرڤان بارزانی لە توركیایە
ەیوەندیدار