بڕیار لە چارەنووسی داهاتووی مێسی درا



کریستۆف گالتیێر، ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا لە یانەكەی ڕاگەیاند.

باشترین یاریزانی مۆندیالی 2022، ڕۆژی شەممە دوایین یاری خۆی لەگەڵ یانە پاریسییەکە لە یاریگای “پارک دی فەرەنسا” بەرامبەر کلێرمونت ئەنجام دەدات.

کریستۆف گالتیێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئیمتیازم هەبوو ڕاهێنان بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بکەم، ئەوە دوا یاری دەبێت لە پارکی فەرەنسا، هیوادارم باشترین پێشوازی لێبکرێت.

ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بەرگری لە مێسی کرد، کە لە کۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەرەوە هاندەرانی پاریس سان جێرمان ڕەخنەی لێ‌ دەگرن و دەڵێت: “ئەو بەدرێژایی وەرزی ئێستا توخمێکی گرنگ و چالاک بوو، ئەو ڕەخنانەی لێی گیرا ڕەوا نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزێکی ناوازەمان بەسەر برد، مۆندیال لە ناوەڕاستیدا بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا مێسی 21 گۆڵی تۆمارکرد ئەمەش جێ پەنجەی خۆی لەگەڵ تیپەکەدا دەسەلمێنێت.

گالتیێر وتی: “شانازییەکی گەورە بوو بۆ من، کە بەدرێژایی وەرز لەگەڵ مێسی کاربکەم”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە ٣٠ی حوزەیران کۆتایی دێت.

قوباد تاڵەبانی‌: لەگەڵ‌ عێراق یەكگرتووبین داهاتوومان مسۆگەر دەبێت
پێشت قوباد تاڵەبانی‌: لەگەڵ‌ عێراق یەكگرتووبین داهاتوومان مسۆگەر دەبێت
بڕیارێك دەربارەی بەستنی پێوەری ئاو دەرچوو
دواتر بڕیارێك دەربارەی بەستنی پێوەری ئاو دەرچوو
ەیوەندیدار