بڕیارێك دەربارەی بەستنی پێوەری ئاو دەرچوو


وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەری ئاو تاوەكو 21ی ئەم مانگە.

بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی، كە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، هەر ماڵێك پێوەری نەبەستبێت ئەوا بۆ هەر مانگێك كرێی ئاو 80 هەزار دیناری لێ‌ وەردەگیرێت، بەڵام بەپێی بڕیاری داشكاندنەكە ئەو پارەیە كەم كراوەتەوە بۆ 20 هەزار دیناری مانگانە لەناو شار و 10 هەزار دینار لە دەرەوەی شارەكان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 30 هەزار و 408 هاوبەشە، كە 850 هەزار و 330 هاوبەش پێوەری ئاویان بەستووە و بە گشتی تائێستاش 82%ی هاوبەشەكان پێوەریان بەستووە”.

ڕاشیگەیاندووە، كرێی بەستنی پێوەر لە سەنتەری پارێزگەكان بۆ 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیە و ئەو شوێنانەی، كە پێویستە پێوەری لێ ببەسترێت بۆ 10 هەزار دینار داشكێنراوە.

فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو داوا لەو هاوبەشانەی ئاو دەكەن كە پێوەریان نییە، “هەتا دەرفەت ماوە سەردانیان بكەن و مامەڵەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەر بكەن”.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان وتی، “لێخۆشبوون لە بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو تاوەكو 21ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.”

 

بڕیار لە چارەنووسی داهاتووی مێسی درا
پێشت بڕیار لە چارەنووسی داهاتووی مێسی درا
ڤێتێرنەری چەند ڕێنماییەكی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
دواتر ڤێتێرنەری چەند ڕێنماییەكی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار