مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات



لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی یەکێتی دەکات، هیوا دەخوازێت گشتە لایەنە سیاسیەکان بەیەکەوە کاربکەن.

ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا پیرۆزبایی ٤٨ ساڵەی ئەو حزبە لە سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.

دەڵێت ” هیوادارم گشت هێزە سیاسیەکان پێکەوە کاربکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن”.

هیوادەخوازێت سەرجەم لایەنە سیاسیە جیاوازەکان، کار بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان بکەن.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە
دواتر یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە
پەیوەندیدار