بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، جگە لە تەبایی و یەکڕزی هیچ ڕێگایەک ناتوانێت زامنی مانەوەی قەوارەی هەرێم بکات.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ٤٨ ساڵیادی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت “یەکێتی خەباتی کردووە لەپێناو فراوانکردنی سنوورەکانی ئازادی”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، بڕوای تەواویان بە کاری هاوبەش و پێکەوەییە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکان، دەبێت ناکۆکییەکان لە ڕابردوودا جێبهێڵین، پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی سەقامگیرتر هەنگاوبنێین.

ئەوەشدەخاتەڕوو، کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئاڵنگاری هەیە، جگە لە یەکڕیزی و تەبایی هیچ ڕێگەیەکی تر ناتوانێت زامنی مانەوە و بەهێزیی قەوارەی هەرێم بکات.

“دەمانەوێت گفتوگۆ و سازان بنەمای چارەسەری کێشەکان بێت و دوور لە خۆسەپێنی، پێکەوە کوردستان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر ئاڕاستە بکەین. ژیان و سەرفرازیی خەڵکەکەمان خەمی گەورەمان بێت و بەرژەوەندییە کەسی و حزبییەکان، ئامانجە باڵاکانمان لەبیر نەباتەوە”.

باس لەوەش دەکات، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە عێراق هەوڵی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان داوە.

 

ئاماری منداڵانی ئیشکەری سلێمانی جێی سەرنجە
پێشت ئاماری منداڵانی ئیشکەری سلێمانی جێی سەرنجە
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات
دواتر مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات
پەیوەندیدار