کاتی کڕینی نەوتی سپییە



بەراورد بە وەرزی زستان نرخی نەوتی سپی دابەزیووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ١٠٠ هەزار دینار کەمی کردووە.

ماوەی نزیکی دوو ساڵە نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزە، زستانی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٣٠٠ هەزار دینار نزیکبووەوە.

بەڵام ئێستا نرخی نەوتی سپی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، لەنێوان١٤٥ بۆ ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دانیار کەریم، نەوت فرۆش بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە کۆتایی مانگی چوارەوە نرخی دابەزیووە، ئەمەش بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ دەرەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، ئێستا بەشێکی هاووڵاتیان نەوت دەکڕن و خەم لە زستانیان دەخۆن، بەگشتی خەڵك لە هاویندا نەوت بۆ زستان دەکڕێت، بەڵام ساڵی ڕابردوو لە وەرزی هاویندیشدا نرخی نەوت هەر گرانبوو.

ئاشکرای دەکات، ئەگەر ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بکرێت، ئەوا نرخی نەوتی سپی بۆ ١٠٠ هەزار دینار دادەبەزێت.

 

مووچەخۆران: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە
پێشت مووچەخۆران: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە
ئەلئیتیحاد چاوەڕوانی بنزیمایە
دواتر ئەلئیتیحاد چاوەڕوانی بنزیمایە
ەیوەندیدار