هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق و هەرێم ڕادەگیرێن



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانە لەكاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 4 كاتژمێر ڕابگیرێن، هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش لەكاتی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران، ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردە هەوڵەکان چڕدەكاتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی و جەختیشدەكاتەوە، هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان.

وەزیری پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی وەزارەتەکەی کردوە بەئامادەبونی بریکار و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەرپرسەکانی پەروەردە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئامادەکاری تاقیکردنەوەکان لەڕووی دابین كردنی كارەبا و ئاسایش و ڕێكارەكانی دیكە.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بڕینی ئینتەرنێت لەکاتەکانی تاقیکردنەوە گشتیەکان و بەتایبەت لەکاتژمێر 4:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی بەیانی.

بڕیارە تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 3ی ناوەندی لە 1ی 6ی 2023 دەستپێبکات و ڕۆژی 17ی هەمان مانگیش کۆتایی دێت، هەروەها تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی 6ی ئامادەیی لە 21ی 6ی 2023 دەستپێدەکات و ڕۆژی 16ی 7ی 2023 کۆتایی دێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، هێڵەكانی ئینتەرنێت لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمەوە لە كاتژمێر 7 بۆ 10ی بەیانی ڕادەگیرێن لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە هەفتانە 2 تاقیكردنەوە دەكرێت.

شیعەكان پێشنیارێكی نوێ بۆ پشكی هەرێم لە بودجەدا دەكەن
پێشت شیعەكان پێشنیارێكی نوێ بۆ پشكی هەرێم لە بودجەدا دەكەن
فازڵ میرانی: ئەركی ئێمەیە ئەم ئەزموونە بپارێزین
دواتر فازڵ میرانی: ئەركی ئێمەیە ئەم ئەزموونە بپارێزین
ەیوەندیدار