شیعەكان پێشنیارێكی نوێ بۆ پشكی هەرێم لە بودجەدا دەكەن



هێزە شیعەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، كە لەگەڵ یەكێتی و پارتی هاوپەیمانی “ئیدارەی دەوڵەت”یان پێكهێنا بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق، بۆ گۆڕانكاری لە پشكی هەرێم لە بودجە پێشنیاری نوێیان هەیە، كە بەهۆیەوە كێشەی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم لە توركیاوە چارەسەر دەكرێت.

كەناڵی (العهد)ی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازێكی نوێ سەبارەت بە بڕگەكانی 13 و 14ی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجە پێشكەش دەكات، كە تیایدا پێشنیاری ئەوە كراوە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ سۆمۆ نەوتەكەی بفرۆشێت و ئەگەر توركیا ئامادە نەبێت نەوتی هەرێم هەناردە بكات ئەوا دەبێ هەرێم نەوەتەكە ڕادەستی بەغدا بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی پێشنیارەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە پێشكەشی كۆمپانیای سۆمۆ بكات و بە هەمەهانگی لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ بیفرۆشێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بەدیلێك بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە یان نەوتەكە لە ناوخۆی عێراق بەكاردەهێنێت.

هەر بەپێی پێشنیارەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، “حكومەتی فیدڕاڵی پارەی داهاتی 400 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە هەرێمی كوردستان لە حاڵەتی ڕادەستكردنی نەوتەكە، داهاتی فرۆشتنی نەوتەكەش لە ناوخۆی عێراق دەبێت و سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت”.

شه‌پۆلێكی بارانی بەلێزمە و تەرزە و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شه‌پۆلێكی بارانی بەلێزمە و تەرزە و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق و هەرێم ڕادەگیرێن
دواتر هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق و هەرێم ڕادەگیرێن
ەیوەندیدار