هەفتەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیان دەچنە سعودیە



ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ حاجی لە سلێمانییەوە دەچنە سعودیە، بۆ ئەنجامدانی حەج.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کامەران عەلی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە سلێمانیەوە هەزار و ٤١٨ کەس دەچنە وڵاتی سعودیە، بۆ ئەنجامدانی حەج.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی حاجیان لە بەڕێوەبەری حەج و عەمرە کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی حەج، زانیاری و ئاگاداربوون بەو کەسانە درا کە دەچنە حەج.

بەڕێوەبەری حەج و عومرە ڕایگەیاند، لە ٣٠ی پێنج بۆ یەکی شەش یەکەم کاروانی حاجیان بۆ سعودیە بەڕێدەکەوێت، کە ١٥ کاروان لە ڕێی وشکانی دەبێت، ئەوەی دیکەش لە ڕێگای ئاسمانی.

 

 

سەرجەم داهاتەکان دەخرێنە سەر ئەژمارێک
پێشت سەرجەم داهاتەکان دەخرێنە سەر ئەژمارێک
هاتوچۆی سلێمانی، ئەو ئامارە بۆ ساڵێکە نەک ٢٤ کاتژمێر
دواتر هاتوچۆی سلێمانی، ئەو ئامارە بۆ ساڵێکە نەک ٢٤ کاتژمێر
ەیوەندیدار