شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و باران دەبارێت



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بارستە هەوایەكی گەرم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە چەند ناوچەیەك تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم و بەرزی رادەی شێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەوری مامناوەند و بەرز و لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان ئەبێت

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی ھاتنی ئەو بارستە هەوا گەرمە لە باکوری ئەفریقاوە لە سبەینێ‌ سێ شەممەوە تا کۆتای ئەم ھەفتە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زیاتر بەرزدەبنەوە، كە 2 بۆ 3 پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ھەر لەگەڵ کاریگەری ئەم بارستە ھەوایەدا بڕێک شێ دەگاتەوە ناوچەکانمان ئەگەر ھەیە لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگ بارانێکی کەم لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ببارێتەوە.

وتیشی، “لە کۆتای ئەم مانگەش ئەگەری حاڵەتێکی دیکەی بارانبارین و ھەورە تریشقە ھەیە، بەڵام جێگیر نیە”.

هاتووچۆی سلێمانی: تەنها ئەمڕۆ 385 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت تۆمارکراون
پێشت هاتووچۆی سلێمانی: تەنها ئەمڕۆ 385 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت تۆمارکراون
نوێنەری وانەبێژان: پەرلەمانتارەكان ئاوا بەرگریان لە وانەبێژان و گرێبەستەكان و پلەبەرزكردنەوە بكردایە
دواتر نوێنەری وانەبێژان: پەرلەمانتارەكان ئاوا بەرگریان لە وانەبێژان و گرێبەستەكان و پلەبەرزكردنەوە بكردایە
ەیوەندیدار