هاتووچۆی سلێمانی: تەنها ئەمڕۆ 385 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت تۆمارکراون



بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی راگەیاند، شۆفێران بەڕێژەیەکی زۆر حەز بە تیژڕۆیی دەکەن و تەنها ئەمڕۆ ئەمڕۆ 385 هەزار سەرپێچی لە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت تۆمارکراون.

عەقیدی هاتووچۆ بەختیار محەمەد، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی کوردسات رایگەیاند، تەنها ئەمڕۆ 385 هەزار سەرپێچی لە رێگەی تاسلوجە – دوکان لە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت-ەوە تۆمارکراون.

وتیشی: راستەو ئەو سەرپێچیانە تا دووشەممەی هەفتەی داهاتوو تۆمارناکرێ، بەڵام هەمووی لای ئێمە تۆمارکراوە و لە هەفتەی داهاتووشەوە سەرپێچییەکان هەژماردەکرێن و شۆفێران سزا دەدرێن.

رااشیگەیاند، ئەمە لەو ١٢ کامێرایەی هاتووچۆ تۆمارکراوە جا ئەگەر ٢٢٥ کامێراکان بکەونە کار دەبێت رۆژانە چەند سزا تۆماربکرێن.

وەزیری پەروەردە وەچەرخانێکی گرنگ رادەگەیەنێت
پێت وەزیری پەروەردە وەچەرخانێکی گرنگ رادەگەیەنێت
شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و باران دەبارێت
دوات شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و باران دەبارێت
پەیوەندیدار