سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد



كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە كێوی عەرەفە و یەكەم ڕۆژی جەنی قوربانی ئەمساڵی دیاری كرد.

كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ (10ی زیلحیجە) دەكەوێتە ڕۆژی چوار شەممە، كە دەكاتە 28ی حوزەیران و بەوەش ڕۆژی پێشتر دەبێتە ڕۆژی عەرەفە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەڕووی فەلەكییەوە ڕۆژی 10ی زیلحیجە دەكەوێتە ڕۆژی چوار شەممە 28ی حوزەیران، بەڵام بۆ ڕاگەیاندنی وادەكەی بەشێوەیی یاسایی و شەرعی دەبێت مانگ ببینرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی عەرەفە دەکەوێتە ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی حوزەیران و بە یەکێک لە پیرۆزترین ڕۆژەکانی ساڵ دادەنرێت بۆ موسڵمانان، کە ئیمانداران لەسەر چیای عەرەفات وەستاون، کە تیایدا زیکر و تەکبیر و ستایش و دوعا و قورئانی پیرۆز دەخوێننەوە.

سعودیە پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە پێشبینی دەکات لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا ٢٠٢٣ میوانداری زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی بکات.

ئێران دووبارە لەسەر حزبە كوردیيەكان هەڕەشە لە هەرێم دەكات
پێشت ئێران دووبارە لەسەر حزبە كوردیيەكان هەڕەشە لە هەرێم دەكات
“پاتری 9 ئەمپێری ئۆتۆمبێل بە 60 ئەمپێر بە هاووڵاتیان فرۆشراوە”
دواتر “پاتری 9 ئەمپێری ئۆتۆمبێل بە 60 ئەمپێر بە هاووڵاتیان فرۆشراوە”
ەیوەندیدار