“پاتری 9 ئەمپێری ئۆتۆمبێل بە 60 ئەمپێر بە هاووڵاتیان فرۆشراوە”



پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق جۆرێكی نهێنییەك لەسەر فرۆشتنی پاتری ئۆتۆمبێل بە هاووڵاتیان ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، پاتری سەیارە هەیە لەبازاڕدا دەفرۆشرێ بە ٦٠ ئەمپێر لەراستیدا ٩ ئەمپێرە و دەشڵێت: “2 بۆ 3 كیلۆ كێشیان كەمترە”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاتری سەیارە هەیە لەبازاڕدا دەفرۆشرێ بە ٦٠ ئەمپێر لەڕاستیدا ٩ ئەمپێرە.

وتیشی، “لەڕێی کۆنترۆڵی جۆری عێراقەوە بەدواداچوونم کردوە بۆ پاتری سەیارە، کە هاوردەی عێراق و هەرێم دەکرێ، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕێگە بەم کاڵا کۆپی و خراپانە نەدات.

ڕاشیگەیاند، “پاش بەدواداچون و ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو پاتریانەی ئۆتۆمبێل، کەلەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دا ھاوردە دەکرێت، (٩) جۆری جیاوازی پاتری، کەلەبازاڕەکاندا بوونی ھەیە لە پێشکەوتوترین تاقیگە لە ١٤/٣/٢٠٢٣ پشکنینمان بۆ ئەنجامدان، کە ئەم جۆرە پاتریانە بوون: (GLOBAL.AL ,POWER, DOURNA, MOBIS, SABA BATTERY, ٤UTOLITE SANFOX, DODGE, MEGA TEK) وردەکاری پشکنینی ھەر پاتریەکیان دەرچوو تەنھا سێ جۆریان بەرواری دەرچوونی لەسەرە”.

ئاشكراشی كرد، ھەموو پاتریەکان ٢ تاکو ٣ کیلۆگرام کێشیان کەمترە لەکێشی ستاندارد و لەزگەی سەر پاتریەکان لەھەموویان نووسراوە ٦٠ ئەمپێر، پاش پشکنین دەرکەوت تەنھا یەکێکیان بەرزترن ئەمپێریەکەی دەگاتە ٣٦ ئەمپێر و کەمترینیان دەگاتە ٩ ئەمپێر لەکاتێکدا ئەم پاتریانە بەھاووڵاتیان دەفرۆشرێت بە نرخی ٦٠ ئەمپێری.

سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد
پێشت سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد
لە بودجەدا كارتی مۆبایل گران كرا
دواتر لە بودجەدا كارتی مۆبایل گران كرا
ەیوەندیدار