پەڕلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای كار دەكات



 

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و درێژە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای كار لە ھەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای كار و ھەروەھا پاڵێوراو سۆز عەبدولقادر لە شوێنی شایان كاكەساڵح پەرلەمانتاری دەست لەكاركێشاوە سوێندی یاسایی دەخوات.

رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و پێشنیازە یاساكانی پاراستنی ئاژەڵان و بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكانی پەسەندكرد.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، پەڕلەمانی كوردستان پڕۆژە یاساكانی ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و ھەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی پەسەند كرد، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای كار كرد و لە كۆی ١٥٤ ماددەی پڕۆژە یاساكە گفتوگۆ لەبارەی ١٠٠ ماددە كرا.

 

کارەبا کەم بووەوە
پێشت کارەبا کەم بووەوە
یارییەكانی ئەمڕۆی مۆندیال
دواتر یارییەكانی ئەمڕۆی مۆندیال
ەیوەندیدار