کارەبا کەم بووەوە



وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەمپێرەکانی کارەبا بۆ هاووڵاتیان کەم بکاتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو کۆنتڕۆڵی کارەبا لە وەرزی زستان، کارەبای ماڵان لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر کەمدەکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە جگە لە کەمکردنەوەی ئەمپێرەکانی کارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش لە ٢٤ کاتژمێردا کەمی کردووە.

پێشتر بەرپرسانی کارەبا ئاماژەیان بۆ ئەوەدەکرد، بەپێی سیستمی زیرەک کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو ساڵە کار بە سیستمەکە دەکرێت، هێشتا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا نەک زیادیان نەکردووە، بەڵکو کەمتریش بوونەتەوە.

 

 

 

ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری دایە توركیا
پێشت ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری دایە توركیا
پەڕلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای كار دەكات
دواتر پەڕلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای كار دەكات
ەیوەندیدار