بایدن، کێ دەیباتەوە با بیباتەوە



جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ یەکەمجار لێدوانێکی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا داو، وتی کێ دەیباتەوە با بیباتەوە.

 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا جەختی لەوە کردەوە، لە ناوچەکەدا کێشە هەیە، کێ سەردەکەوێت با سەرکەوێت.

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دوای ژماردنەوەی ٪٩٨.٢ی دەنگەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ٪٤٩.٤ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای بەدەستهێناوە.

 

کەمال کلیچدارئۆغڵوی ڕکابەری سەرەکی ئەردۆغانیش ڕێژەی ٪٤٥.٠ و سینان ئۆغان ٪٥.٢٥ی بەدەستهێناوە.

 

ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا ٪ ٨٨.٧٥ بوو.

 

هاووڵاتیان لە زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوقی دەنگدان لە ٨١ ویلایەتدا دەنگی خۆیان دا، بە مەبەستی دیاریکردنی ٦٠٠ نوێنەری پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان بۆ ماوەی ٥ ساڵی داهاتوو.

 

ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٨٤٣ دەنگدەر بوون، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و ٩٠٤ هەزار و ٦٧٢ دەنگدەر بۆ یەکەمجار دەنگیان دا.

 

جێی باسە ئەگەر هیچ کاندیدێک لە خولی یەکەمدا زۆرینەی دەنگی بەدەست نەهێنا، ئەوا خولی دووەم دیاریی دەکرێت بۆ دیاریکردنی کاندیدی براوە.

 

لەم  هەڵبژاردنە گشتییەدا ٢٤ پارتی سیاسی و ١٥١ کاندیدی سەربەخۆ بوونیان هەبوو لە کاتێکدا هەندێک لایەنی سیاسی بە پێنج هاوپەیمانی جیاواز چوونە ناو هەڵبژاردنەکانەوە.

 ساڵانە دەیان هێرش دەکرێتە سەر مامۆستایان
پێشت  ساڵانە دەیان هێرش دەکرێتە سەر مامۆستایان
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا؛ پێشوازی لەگەڕانەوەی تیمی یەکێتی دەکات
دواتر كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا؛ پێشوازی لەگەڕانەوەی تیمی یەکێتی دەکات
ەیوەندیدار