كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا؛ پێشوازی لەگەڕانەوەی تیمی یەکێتی دەکات



كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەداوە؛خۆشحاڵین به‌ كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش دەکات بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

لە پەیامێکدا كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر کە ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا هاتووە”بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە.

دەشڵێت، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر،  پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە رێککەوتن.

 

 

بایدن، کێ دەیباتەوە با بیباتەوە
پێت بایدن، کێ دەیباتەوە با بیباتەوە
ئۆکراین، “یەکەم سەرکەوتن”ی هێرشی بەهار، ڕادەگەیەنێت
دوات ئۆکراین، “یەکەم سەرکەوتن”ی هێرشی بەهار، ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار