ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات



ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی پاش حەوت مانگ لە بایکۆت بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرێک تاووتوێ دەکرێن، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دوا پێشهاتەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی لە هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ مەترسییەکانی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر لە عێراق، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

زیلینسکی لە ئەڵمانیا، گەورەترین هاوکاری سەربازی ڕادەستدەکرێت
پێشت زیلینسکی لە ئەڵمانیا، گەورەترین هاوکاری سەربازی ڕادەستدەکرێت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری دەدات
دواتر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار