بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری دەدات



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژنە ١٠ بۆ ١٢ منداڵ بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی مێشکەوە دەچنە نەخۆشخانەکە.

ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣٠٠ منداڵ تووشی نەخۆشییەکە بوون، ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٢ حاڵەت تۆماردەکرێت، چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرینەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە ڤایرۆسیە و چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەکەدا هەیە، نهۆمێکی تایبەت بۆ ئەو نەخۆشیە جیاکراوەتەوە.

داواش لە دایکان و باوکان دەکات، لە کاتی هەستکردن بە نیشانەکانی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک، منداڵەکانیان ببنە لای پزیشکی پسپۆڕی منداڵان.

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات
پێشت ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات
کەمال کلچدارئۆغلو، ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئەردۆغان
دواتر کەمال کلچدارئۆغلو، ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئەردۆغان
ەیوەندیدار