ئەردۆغان، لە سەرۆکی شارەوانییەوە تا سەرۆکایەتی تورکیا



سەرۆک کۆماری تورکیایە، پێشتر سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو، سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدانە کە زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیای بەدەستەوەیە، بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی جیھانی ئیسلامی دادەنرێت.

 

ئەردۆغان لە ٢٦ی شوباتی ١٩٥٤ لە ئەستەنبوڵ لە خێزانێکی بە نەژاد جۆرجی لەدایکبووە، منداڵی لە ڕیزە لەسەر دەریای ڕەش بەسەر بردووە، پاشان لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بۆ ئەستەنبوڵ گەڕاوەتەوە.

 

لە خوێندنگاکانی (ئیمام خەتیب) ی ئایینی خوێندویەتی و، پاشان کۆلێژی ئابووری و کاری لە زانکۆی مەڕمەڕە خوێندووە.

 

ئەردۆغان لە کۆتایی حەفتاکاندا چووە ناو پارتی ڕزگاری نیشتمانییەوە بە سەرکردایەتی نەجمەدین ئەڕبەکان، بەڵام لەگەڵ ئەو کودەتا سەربازییەی لە ساڵی ١٩٨٠دا ڕویدا، ھەموو پارتەکان ھەڵوەشانەوە، لە ساڵی ١٩٨٣ ژیانی پارتەکان گەڕایەوە تورکیا و چالاکییەکانی ئەردۆغان گەڕایەوە لە ڕێگەی پارتی ڕەفا، بە تایبەت لە شاری ئەستەنبوڵ، و لە ساڵی ١٩٩٤ پارتی ڕەفا ئەردۆغانی پاڵاوت بۆ پارێزگای ئەستەنبوڵ، توانی ئەو ھەڵبژارنە بباتەوە و ھەروەک پارتی ڕەفا ژمارەیەکی زۆر کورسییەکانی ئەو ھەڵبژاردنەی بەدەستھێنا.

 

ساڵی ١٩٩٨ ئەردۆغان تۆمەتبار کرا بەوەی کە ھانی ڕکەبەری ئاینی دەدات کە ئەمەش بووە ھۆی بەندکردنی و قەدەغەی ئیشکردنی لە کاروباری حکومەتدا لەوانەش ڕێگرتن لێی بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەمەش بەھۆی بەکارھێنانی پارچە شیعرێکی تورکی ئاینی لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە بەردەم جەماوەردا.

 

بەڵام ئەم بابەتە نەبوو بە ڕێگر لەبەردەم بەردەوامی ئەردۆغان لە ڕێگە سیاسییەکەیدا بەڵکو ئەو کێشەیە ئاگاداری کردەوە کە بەردەوام بوون لەسەر ئەمە کە لەوەئەچێت بێ بەشی بکات لە ڕێگەی سیایی وەک بەسەر مامۆستاکەی (نەجمەدین ئەڕبەکان)دا ھات، لەبەر ئەوە فرسەتی ڕاگرتنی حزبی فەزیڵەی قۆستەوە تا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی ئەو پارتە لەوانە عەبدوڵڵا گول جیاببنەوە و پارتی داد و گەشەپێدانیان دامەزراند لە ساڵی ٢٠٠١دا، لە سەرەتاوە ئەردۆغان دەیویست ئەو لێکچوونە لە خۆیان دوور بخەنەوە کە پەیوەندیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ئەربەکان و ڕێڕەوە ئیسلامییەکەی کە بوو بووە ھۆی توڕەکردنی دام ودەزگا علمانییەکان چەن جارێک، ڕایگەیاند پارتی داد و گەشەپێدان ڕژێمی کۆماری ئەپارێزێت و دژایەتی ھێزە سەربازییە تورکییەکان ناکات، و وتی؛ سیاسەتێکی ڕوون و چالاک پەیڕەو ئەکەین لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجەی ئەتاتورک کێشاویەتی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و شارستانی لە چوارچێوەی بنەما ئیسلامییەکان کە لە %٩٩ دانیشتوانی تورکیا باوەڕیان پێیەتی.

 

پارتی داد وگەشە پێدانی لە ھەڵبژارنەکانی ساڵی ٢٠٠٢دا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستھێنا و بەمەش ٣٦٣ نوێنەری پەرلەمانی ھەبوو، ئەردۆغان نەیتوانی سەۆرکایەتی حوکمەتەکەی بکات بەھۆی بەدواداچوونی بەندییەکەی و عەبدوڵڵا گول سەرۆکایەتییەکەی گرتەدەست، لە ئازاری ٢٠٠٣وە ئەردۆغان سەرۆکایەتییەکەی گرتە دەست دوای لاچوونی ئەو حوکمەی لەسەری بوو، لەو دەمەوە تا ئێستا ئەردۆغان لە کورسی سەرۆکایەتی نەبڕاوە و ئەمجارەش چاوەی لەوەیە وەک سەرۆک کۆمار متمانەی دەنگدەرانی بەدەستبهێنێتەوە.

کەمال کلچدارئۆغلو، ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئەردۆغان
پێشت کەمال کلچدارئۆغلو، ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئەردۆغان
تورکیا، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان
دواتر تورکیا، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان
ەیوەندیدار