کەمال کلچدارئۆغلو، ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئەردۆغان



کەمال کلچدارئۆغلو کەسایەتی سیاسیی سۆسیالدیموکرات  – عەلەوی تورکییە و سکرتێری گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکییە (جەھەپە).

 

کەمال کلچدارئۆغلو، لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەندام پەرلەمانی پەرلەمانی تورکیایە لەسەر شاری ئەستەنبوڵ، لە ساڵی ٢٠١٢ کرایە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال.

 

لە ساڵی ٢٠٠٩ خۆی پاڵاوت بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئەستەنبوڵ کە توانی ٣٦.٨٪ دەنگەکان مسۆگەر بکات.

 

کڵچدار ئۆغلو لە ١٧ی دیسیمبەری ١٩٤٨ لەدایک بووە، بە ڕەگەز کوردە و خەڵکی دێرسیمە.

 

باوکی یەکێک بووە لەوانەی کە لە شۆڕشی دێرسیمدا بەشداری کردووە، بەڵام خۆی شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە ناکات بەڵکو وەک بنەڕەتی تورکمان خۆی ناساندووە، بە منداڵی و لاوی کاری دەستگێری کردووە بۆ ئەوەی ژیانی خۆی مسۆگەر بکات.

 

لە زانکۆی ئەنکەرە (غازی) کۆلێژی ئابووری خویندووە، ساڵی ١٩٧١ لە وەزارەتی دارایی کاری کردووە و پاشان بۆ بەشداریکردن لە ھەندێک خولی شارەزا بوون ڕەوانەی فەڕەنسا کراوەو پاش گەڕانەوەی لە ھەمان وەزارەت کاری کردووەو پلەی بەرزبووەتەوە.

 

کاتێک تۆرکوت ئۆزال وەزیری دارایی بوو، کڵچدار ئۆغلۆ لە نزیکی ئەو کاری کردووە.

 

لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ئەستەمبوڵ بوو بە ئەندام پەرلەمان، لە مانگی ئابۆی ٢٠١٢دا بوو بە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سوسیالیست ئەنتەرناسیۆنال.

ئەم پیاوە بەر لەوەی ناوی زۆر بڵاو بێت، چەندین دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا کرد بە تایبەت لەناو پارتی دادو گەشەپێدان کە دووان لەوانی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.

 

كەمال كليچدارئۆغلو، لە سەروەختی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن رايگەياند، “ئەگەر لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەسەڵات بگرينە دەست، سەلاحەدين دەميرتاش و عوسمان كاڤلا و رۆژنامەنووسان و قوتابيانى كۆلێژى سەربازى و ئەو كەسانەى لەسەر ئازادى رادەربڕين دەستگيركراون لە زيندانەكان ئازاد دەكەين”.

 

دەربارەى زيندانيكردنى دەميرتاشيش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، “دەميرتاش كەسێكى بێتاوانە، هيچ تاوانێكى نەكردووە، تاوەكو دادگا بەو جۆرە حكومى بدات”.

 

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئۆغلو ئاماژەى بەوەكرد، “لە ماوەى رابردوو پێشێلكردنى مافەكان و مردن لە زيندانەكان زيادىكردووە، ناكرێت خەڵك بەهۆى ئازادى رادەبڕينەوە زيندانى بكرێن”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری دەدات
پێشت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری دەدات
ئەردۆغان، لە سەرۆکی شارەوانییەوە تا سەرۆکایەتی تورکیا
دواتر ئەردۆغان، لە سەرۆکی شارەوانییەوە تا سەرۆکایەتی تورکیا
ەیوەندیدار