ژەمی بەیانیان و كۆمەڵێك زانیاری گرنگ



ژەمی بەیانی یەكێكە لە گرنگترین ژەمەكانی ڕۆژ؛ ئەگەر سەرەكیترین ژەم نەبێت؛ و پێویستە ڕۆژانە لە كاتی خۆیدا بخورێت.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك دەڵێت: “ئەو توێژینەوە تازانەی باس لەوە دەكەن، كە نەخوارنی ژەمێك سوودی هەیە بۆ تەندروستی ؛ زۆرینەی ڕەهایان پەیوەستن بە كاتی ڕۆژووی زانستی یان ڕۆژووی پچڕ بچڕ، كە جۆری زۆرە و باوترینیان ئەوە كە ماوەی 16 كاتژمێر نابێت هیچ بخورێت تەنها ئاو ‌و چا و قاوەی بێ شەكر ڕێگاپێدراوە ، لەو كاتانەدا ئەو كەسە ژەمی بەیانیان ناخوات بە گوێرەی سیستمە خۆراكیەكە “.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنانەت لە ڕۆژووی زانستی، ئێستا جۆرێكی تر هەیە، كە پێی دەوترێت ڕۆژووی پچڕپچڕی پێچەوانە یان هەڵگەڕاوە ؛ كە تیادا تەنها ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ دەخورێت و دوای كاتژمێر چواری عەسر تەنها ئاو و چا و قاوە ڕێگاپێدراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، تا ئەم چركە ساتە زۆرینەی پزیشكان كۆكن لە سەر گرنگی خواردنی ژەمی بەیانی .

د. كامەران ڕوونیشی كردۆتەوە، گشتاندن بۆ هەموو ڕێنمیایەكی تەندروستی و بێ پێدانی زانیاری تەواو و بنەمای زانستی كارێكی چەواشەكاریی و هەڵەیە ؛ دەبێت پزیشك ڕەچاوی هەموو تەمەن و جۆری پیشە و كاتی ئیشكردن و كێش و باڵا و باری تەندروستی و بوونی نەخۆشی درێژخایەن بكات و كورت و پوخت بڵێت لە فڵان سیستمی خۆراكی ئەوە ژەمە یان ئەو خواردنە نابێت بخورێت.

ئەو پسپۆڕەی خۆراك دەپرسێت: “ئاخر كرێكارێكی ماندوو چۆن دەتوانێت بێ خواردنی ژەمی بەیانی ئەركی خۆی بەجێ بهێنێت؟ یان كەسێك كە لاوازە و بەدخۆراكە یان یەكێك چەند جۆرێك دەرمانی نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، ناكرێت پێی بڵێیت ژەمی بەیانی مەخۆ”.

تەندروستی هۆشداری تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكی ڤایرۆسی دەدات
پێشت تەندروستی هۆشداری تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكی ڤایرۆسی دەدات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار