مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختدەكاتەوە لە یەكڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی، بەئامانجی باشتركردنی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك و گەشەپێدانی دیموكراسی.

ئەمڕۆ شەممە 13-5-2023، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە.

‎بەپێی ڕاگەیەنراوێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، “لەو كۆبوونەوەیەدا كە جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهاتنەوەی سەرۆك بافڵ و گەڕانەوەی بە تەندروستییەكی باشەوە، رەوشی سیاسیی كوردستان و عیراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا”.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لە یەكڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی دەكاتەوە، بەئامانجی باشتركردنی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك و گەشەپێدانی دیموكراسی.

‎مەكتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو كەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی كوردستان و پەرۆشیی لایەنەكانی كوردستان و دۆستەكانی گەلەكەمان بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی و یەكخستنی تواناكان دەربڕی و هیوای خواست حوكمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی گەشەكردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

ژەمی بەیانیان و كۆمەڵێك زانیاری گرنگ
پێت ژەمی بەیانیان و كۆمەڵێك زانیاری گرنگ
وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ئاشكراكرا
دوات وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ئاشكراكرا
پەیوەندیدار