تەندروستی هۆشداری تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكی ڤایرۆسی دەدات



وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە ڕووی لە هەڵكشان كردووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتۆتە 95 حاڵەتی تووشبوون و 13 حاڵەتی گیانلەدەستدان.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، “پارێزگاری زیقار شایەتحاڵی تۆمارکردنی زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بووە و تا ئێستا بڕی 28 كەس تووشبوون و دواتر بەسرە بە 16 حاڵەت و میسان و نەجەف هەریەکەیان 8 بە 8 حاڵەت و موسەننا بە 6 حاڵەت و بەغدا (ڕوسافە) بە 5 حاڵەت و سەڵاحەدین بە 5 حاڵەت هەروەها بەغدا (کەرخ) و دیالە هەریەکەیان 4 حاڵەت، پاشان دیوانیە و بابل بە 3 حاڵەت و کەربەلا و واست بە دوو حاڵەت و یەک حاڵەتیش لە ئەنبار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەبارەت بە گیانلەدەستدانەکان، ٦ کەسیان لە زیقار تۆمارکراون و هەروەها لە نەجەف، موسەننا، بەغدا/ ڕوسافە، دیالە، دیوانیە، بابل و کەربەلا هەریەكەیان یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە”.

وتیشی، “ئەو کەسانەی زۆرترین تووشی نەخۆشییەکە دەبن، ئاژەڵدارەکانن وەک مانگا، مەڕ، بزن و ئەوانی دیکە، هەروەها کرێکارانی دوکانی قەسابخانەکان (گۆشت فرۆشەكان)” و هۆشداریشی دا، كە ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵكی دیكە تووشی ڤایرۆسەکە نابن”، بەڵام ئەو گروپانەی زۆرترین بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵەکەدا هەیە لە کاتی بەخێوکردن و گواستنەوە و بازرگانیکردن لەگەڵیدا یان دوای سەربڕین ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.”

دووپاتیشی کردەوە، کە “باوترین ئامرازی گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە ڕێگەی مێروویەکەوەیە، كە پێی دەوترێت “گەنە” کە بە پێستی ئاژەڵەوە دەلکێت و نەخۆشییە درمییە و لە ڕێگەی بەرکەوتنی نزیک لەگەڵ کەسی تووشبوو، خۆی دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ”.

شەقشەقە یاری بەناوبانگی جیلی ساڵی حەفتاكان
پێشت شەقشەقە یاری بەناوبانگی جیلی ساڵی حەفتاكان
ژەمی بەیانیان و كۆمەڵێك زانیاری گرنگ
دواتر ژەمی بەیانیان و كۆمەڵێك زانیاری گرنگ
ەیوەندیدار