تورکیا بە دوو هۆکار ڕێی بە هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێم نەدا



بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئاگاداری پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم  تورکیا، داواکاری بەغدای بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕەتکردووەتەوە.

 

کاربەدەستانی تورکیا کە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی(سەرۆکایەتی) وڵاتەکەیانن لە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئایار، ڕایانگەیاندووە، دەیانەوێت دانوستان بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار پێش ئەوەی بۆری و بەندەر بەڕووی ڕۆیشتنی نەوتدا بکرێتەوە.

 

لای خۆشییەوە بەرپرسێکی عێراقی ڕایگەیاندووە، تورکیا عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە کاری چاککردنەوە لە بەندەرەکە هێشتا بەردەوامە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە زیانی بەرکەوتبوو.

 

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جێنێل، پۆڵ وێر، وتویەتی: بەردەوامی داخستنی بۆریی نێوان عێراق و تورکیا زۆر نائومێدکەرە، هەرچەندە قسە و باسیش لەسەر کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بەردەوامە، بەڵام ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە هەناردەکردن کەی دەبێت دەستپێدەکاتەوە.

 

عێراق و هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرێت، کە نزیکەی ٪١٠ی کۆی بەرهەمی نەوتی عێراق پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا زۆربەی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشوورەوە هەناردە دەکرێت.

 

سەرچاوە: بلومبێرگ

 

مامۆستایەک هاوسەرگیری لەگەڵ قوتابیەکەی دەکات
پێشت مامۆستایەک هاوسەرگیری لەگەڵ قوتابیەکەی دەکات
بەفر و بارانێکی بەخوڕ ئیسپانیای گرتەوە
دواتر بەفر و بارانێکی بەخوڕ ئیسپانیای گرتەوە
ەیوەندیدار