بەفر و بارانێکی بەخوڕ ئیسپانیای گرتەوە



دوای وشکەساڵییەکی درێژخایەن و شەپۆلێکی گەرمای تاقەت پڕوکێن، بەفر و بارانێکی بەخوڕ باکووری ئیسپانیای گرتەوە.

 

دوای چەند مانگێک لە نەبارینی باران و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەفربارین بەشێک لە باکووری ئیسپانیای گرتەوە و بەدویدا، بارانبارینی بەخوڕ بەشێک لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست لەوانە کەتەلۆنیا و ڤالێنسیای گرتەوە.

 

دوێنێ هەینی لە بەشێک لە باکوری ئیسپانیا بەفر باریوە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە وشکەساڵی و نەبوونی باران و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

 

بەپێی زانیارییە کەشناسییەکانی ئەو وڵاتە، بەفربارینێکی نائاسایی لە ناوچەی شاخاوی لا ڕایا لە ئەشتۆریا باریوە، لەکاتێکدا بارانبارینی بەخوڕ بەشێکی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستی ئیسپانیای گرتەوە دوای چەند مانگێک لە کەمی بارانبارین.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسپانیا ١١ ڕۆژی گەرمترینی تۆمارکردووە، کە گەرمایەکی تاقەت پڕووکێن بووە و پێوانەکەی دوو هێندە زیاتری ئەو پلە گەرما بەرزانە بووە لەماوەی سالێکی تەواودا تۆمارکراوە.

تورکیا بە دوو هۆکار ڕێی بە هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێم نەدا
پێشت تورکیا بە دوو هۆکار ڕێی بە هەناردەکرنەوەی نەوتی هەرێم نەدا
خۆڵبارین دەستپیدەکات، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە
دواتر خۆڵبارین دەستپیدەکات، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە
ەیوەندیدار