خۆڵبارین دەستپیدەکات، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە



بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت: “ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئایار، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن”.

 

بەپێی ئەو پێشبینییەی کە ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت.

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشینیی ئەوەشی کردووە بەهۆی زیادبوونی خێراییی با، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و بەو هۆیەوەش “مەودای بینین کەم دەبێتەوە”.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ئایار، خێراییی با چالاکتر دەبێت بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، “ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، چڕتر دەبێتەوە”.

 

لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرما، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەوەی ڕاگەیاندووە، پلەکانی گەرما، دوو پلە دادەبەزن.

بەفر و بارانێکی بەخوڕ ئیسپانیای گرتەوە
پێشت بەفر و بارانێکی بەخوڕ ئیسپانیای گرتەوە
دەمیرتاش: باوەڕ بە درۆکانی دەسەڵات مەکەن
دواتر دەمیرتاش: باوەڕ بە درۆکانی دەسەڵات مەکەن
ەیوەندیدار