سەرۆك كۆمار: دەبێت مافی گەلی فەلەستین بپارێزرێت



خەڵك-
عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، هەڵوێستی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی فەلەستین دووپاتدەكاتەوە، جەختیش لەسەر پێویستی كاریی هاوبەش دەكاتەوە بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی گەلەكەی.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن سەرۆك كۆماری عیراقەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاوكرایەوە”لەڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین، هەڵوێستی عێراق بۆ پشتیوانی لە مافی ڕەوی گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین كە پایتەختەكەی قودسی پیرۆزە، دووپاتدەكەینەوە”.

عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، جەخت لەسەر پێویستی كاریی هاوبەش و كاریگەر دەكاتەوە بۆ”كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی گەلی فەلەستین و پاراستنی تەواوی مافەكانی”.

 

ڕووسیا ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانەكانی پاپای ڤاتیكان دەردەبڕێت
پێشت ڕووسیا ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانەكانی پاپای ڤاتیكان دەردەبڕێت
ئاسایشی سلێمانی ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك ئاشكرادەكات
دواتر ئاسایشی سلێمانی ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار