ئاسایشی سلێمانی ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك ئاشكرادەكات



ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر ٦٠٠ پارچە چەك لەجۆری كڵاشینكۆف و دەمانچە و زیاتر لە ٦٠٠٠ فیشەك و ڕایدەگەیەنێت، ھێزەكانیشمان وردەكاری ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك لە سنوری سلێمانی ئاشكرادەكات، كە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بكەنەوە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی – عەربەت گومانلێكراوێك لەكاتی لێپێچینەوە و جێبەجێكردنی ڕێكاری یاسایی بەرامبەری، خاڵی پشكنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەكەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیركرا.

ڕاشیگەیاندووە، دوای پشكنین دەركەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكە بارێكی چەكی پێبووە، كە پێكھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دەمانچە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ڕەزامەندی دادوەر لەسەر ئەم كەیسە لێكۆڵینەوەی وورد دەستی پێكرد و زانیاری زیاتر بەدەستھات لەسەر كۆگایەكی نھێنی، كە سەدان چەك و ھەزاران فیشەك و پێویستی و پارچەی یەدەكی چەكی تێدا حەشاردراوە .

ئاشكراشی كردووە، لە ئۆپراسیۆنێكدا بەھاوكاری ھێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەكێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە كێڵگەیەكی ئاژەڵداریدا (كایەندا) بارێكی تری چەكی ھەمان قاچاخچی دەستی بەسەرداگیرا، كە پێكھاتبوو لە زیاتر ( ٣٠٠ كڵاشینكۆف و دەمانچە و ٥٠٠٠ فیشەك و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەكی چەك) كە ئامادەكرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبكرێت .

ئاسایشی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، تەواوی كەیسەكەش ڕووبەڕووی دادگا كرایەوە بۆ ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.

سەرۆك كۆمار: دەبێت مافی گەلی فەلەستین بپارێزرێت
پێشت سەرۆك كۆمار: دەبێت مافی گەلی فەلەستین بپارێزرێت
وڵاتێكی ئەوروپایی دیپۆرتكردنەوەی ئێرانییەكان ڕادەگرێت
دواتر وڵاتێكی ئەوروپایی دیپۆرتكردنەوەی ئێرانییەكان ڕادەگرێت
ەیوەندیدار