ئۆكراینا لەسەر هەوڵی “تیرۆركردنی پۆتین” هاتەدەنگ



سەرۆکایەتی ئۆکراینا تۆمەتباركردنیان بە هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆکی ڕوسیا، بە بەکارهێنانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: “هیچ پەیوەندییەكمان بەو هێرشەوە نییە”.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆكراینا ڕایگەیاندووە، “وڵاتەكەمان هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی سەر کرێملینەوە نییە، بەڵام ڕەنگە ڕوسیا لە پرۆسەی ئامادەکاریی هێرشێکی بەرفراواندا بێت بۆ سەر ئەو وڵاتە بەهۆی تۆمەتەکانی ئەم هێرشەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە لە ڕەوتی شەڕەکەدا هیچ دەستکەوتێک و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.

ئەمڕۆ كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (کرێملین) خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكردبوو، کە “لەلایەن ئۆکرایناوە هەڵدراون و ئامانج لێی هەوڵدان بووە بۆ کوشتنی ڤلادیمێر پوتین”.

خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
دواتر یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار