وڵاتێكی ئەوروپایی دیپۆرتكردنەوەی ئێرانییەكان ڕادەگرێت



خەڵك-
وەزیرنی ناوخۆی ویلایەتەكانی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ئەڵمانیا بڕیاریداوە دیپۆرتكردنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی ڕابگیرێت.

یۆاخیم هێرمان وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا باڤاریا ڕایگەیاند”لە دوای كوژرانی ژینا ئەمینی لە ئێران خۆپیشاندان لە وڵاتەكەدا بەرپابوو، بۆیە وەزیرەكانی ویلایەتەكانی ئەڵمانیا لەسەر ئەوەی رێككەوتوون، بەشێوەیەكی مەبدەئی تا كاتێكی نادیار، دیپۆرتكردنەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی ڕابگیرێت”.

یۆاخیم هێرمان سەرۆكایەتی كۆنفرانسی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتەكەی دەكات و لەم چەند ڕرژەی دواییشدا كۆبوونەوەی ئاسایی بەرپرسانی باڵای ئاسایشی فیدڕاڵی و هەرێمی ئەڵمانیا سازكرا.

لەبارەی دیپۆرتكردنەوەی بیانیانیش لە ئەڵمانیا، هێرمان دەڵێت، بڕیاری دیپۆرتكردنەوە تەنیا بۆ كەسانی مەترسیدار و تاوانبارانی قورس و مەترسیدار لە بەرچاو دەگیرێت.

ئاسایشی سلێمانی ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك ئاشكرادەكات
پێشت ئاسایشی سلێمانی ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك ئاشكرادەكات
هاوپەیمانییەكەی مالیكی: كازمی گەندەڵ بوو
دواتر هاوپەیمانییەكەی مالیكی: كازمی گەندەڵ بوو
پەیوەندیدار