سەندیكاكانی كرێكاران داوا دەكەن پارەی كاتژمێرەكانی كار زیادبكرێت



یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان داوای جێبەجێكردنی یاسا بەركارەكانی تایبەت بە مافی كرێكاران دەكەن وداواش دەكەن ، كە كرێی كاتژمێرەكانی كاركردنی كرێكاران و مووچەی خانەنشینان زیاد بكرێت.

مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان، بەبۆنەی رۆژی 1ی ئایاری 2023 جیهانی كرێكاران پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا لەلایەنی پەیوەندیدارەكان دەكەن، كار بۆ جێبەجێكردنی هەرسێ یاسا بەركارەكانی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، یاسای كار و یاسای رێكخستنی سەندیكایی بكەن.

داواشدەكەن، كە كرێی كاتژمێرەكانی كاركردنی كرێكاران و مووچەی خانەنشینان زیادبكرێت، ناوەندێكی نیشتمانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بۆ كرێكاران بكرێتەوە و بیمەی تەندروستی بۆیان دەستەبەر بكرێت و بە بەردەوامی خولی هۆشاركردنەوە بۆیان بكرێتەوە و گرنگی زیاتر بە راهێنانی پیشەیی بۆ كرێكاران بدرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هێنانی دەستی كاری بیانی رابگیرێت، تەنیا لەو بوارانەدا نەبێت، كە پسپۆڕێتییەكەیان لە هەرێمی كوردستان نەبێت و دۆخی بازاڕ كۆنترۆڵبكرێت، بۆ ئەوەی نرخەكان لە ئاست داهات و بژێوی خەڵكی كەمدەرامەت بێت.

پەیامێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران
پێشت پەیامێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران
لە سلێمانی هەلی دامەزراندن بە ڕۆژانەی 18 هەزار ڕاگەیەنرا
دواتر لە سلێمانی هەلی دامەزراندن بە ڕۆژانەی 18 هەزار ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار