لە سلێمانی هەلی دامەزراندن بە ڕۆژانەی 18 هەزار ڕاگەیەنرا



بەڕێوەبەرایەەتی گشتی كارەبای سلێمانی هەلی دامەزراند بۆ دانیشتوانی (چوارتا ، سیتەك ، زەلان ، باسنێ ، كەناروێ) لە سنووری شارباژێڕ بە ڕۆژانەی 18 هەزار دینار بۆ كاری بژمێر (عداد) ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدای ئاماژەی بەوەكردووە، دامەزران بەشێوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاینی تایبەت بە وەرگرتنی كارمەندی ڕۆژانە دەبێت بۆ هۆبەی كارەبای چوارتا بۆ كاری عدادی، كە ئەم هۆبەیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵاتە.

سەبارەت بە مەرجەكانی دامەزراندن و پڕكردنەوەی فۆڕم ڕوونی كردۆتەوە:
١- پێویستە پێشكەشكاری فۆرم تەمەنی لە نێوان ( 19 بۆ 40) ساڵان بێت و دەرچووی لایەنی كەم ئامادەیی بێت و دانیشتووی سنووری یەكێك لەم شوێنانە بێت (چوارتا ، سیتەك ، زەلان ، باسنێ ، كەناروێ) ، تەنها ڕەگەزی نێر دەتوانێت فۆڕم پێشكەش بكات بۆ ئەم كارە.

٢- ئەو كەسەی وەربگیرێت بۆ كاری لای سەرەوە پێویستە فەرمانبەرێكی میلاكی هەمیشەیی شارستانی بكاتە كەفیلی خۆی، كە كۆی مووچەی مانگانەی لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت یاخوود دەبێت دوو فەرمانبەر بكاتە كەفیل بۆ تەواوكردنی ئەو بڕە.

٣- یەكێك لە مەرجەكانی تری وەرگرتن ئەوەیە، كە ڕازی بێت تا ساڵێك واز لەكارەكە نەهێنێت .

٤- كەسی وەرگیراو پێویستە پێشینە خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرا بێت.

٥- ئەوانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم كارە كارمەندی ڕۆژانە دەبن لە سنوری هۆبەی ناوبراو و پارەیان بەشێوەی مانگانە بۆ خەرج دەكرێت، كە لە ئێستادا بە پێی ڕێنماییە بەركارەكان بریتیە لە بڕی (١٨,٠٠٠ دینار) بۆ هەر ڕۆژێكی كاركردن.

٦- دەوامی ئەم كارمەندانە لە هۆبەی كارەبای چوارتا دەبێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / ڕۆژهەڵات دیاری دەكرێت بەپێی پێویستیان .

٧ – ئەو كارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم كارە ڕاهێنانیان پێدەكرێت.

٨- نابێت مووچە خۆربن و نابێت هیچ كارێكی تریان هەبێت نە لە شوێنی ‌حكومی و نە لە ئەهلی لە كاتی دەوامی ڕۆژدا .

٩- ئەو بەڕێزانەی وەردەگیرێن هاتووچۆ لەسەر خۆیان دەبێت .

١٠- بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەسفی كاری ئاماژەپێدراو دەتوانن سەردانی هۆبەی كارەبای چوارتا بكەن.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ماوەی وەرگرتنی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە (٥) ڕۆژ دەبێت لە ڕێكەوتی ڕاگەیاندنیەوە لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە فیسبوك و هەڵبژاردنی ئەم كارمەندانە بەپێی منافسە و خاڵبەندیی دەبێت بەپێی ئەم پێوەرانە (شەهیدی كەسی پلە یەك – بڕوانامە – ساڵانی دەرچوون – باری خێزانی – ژمارەی منداڵ – كاری خۆبەخشی لەفەرمانگەكانی كارەبا).

لێرەوە فۆرمەكە پڕ بكەنەوە

 

سەندیكاكانی كرێكاران داوا دەكەن پارەی كاتژمێرەكانی كار زیادبكرێت
پێشت سەندیكاكانی كرێكاران داوا دەكەن پارەی كاتژمێرەكانی كار زیادبكرێت
كرێی پاس و نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێنەوە
دواتر كرێی پاس و نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێنەوە
ەیوەندیدار