هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ بۆ چارەسەری مووچە دەبێت حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بۆ چارەسەری گرفتی رێگەوبان و مووچە،دەبێ حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت، دەشڵێت،” هەموو داهاتەكانی نەوتی و نانەوتی كۆبكاتەوە و رێگە نەدەن هیچ حیزب و لایەنێكیش دەست بۆ داهاتی گشتی ببەن”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ چارەسەری گرفتی رێگەوبان و مووچە، دەبێت حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت، بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتی و ناوچەكان وەكو یەك سەیر بكات .

وتیشی ،”بۆ دادپەروەری پێویستە جارێكی دیكە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان، ئاستی كارەساتباری، پێداویستی و داهات، هەموو داهاتەكانی نەوتی و نانەوتی كۆبكاتەوە و رێگە نەدەن هیچ حیزب و لایەنێكیش دەست بۆ داهاتی گشتی ببەن”.

ڕاشیگەیاند، دەبێت داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان لە وەزارەتی داراییدا كۆبكرێنەوە و حكومەت یاسای بودجەیان بۆ بنووسێتەوە و بنێردرێتە پەرلەمان و پەسند بكرێت، پاشان سەرجەم لایەنەكان بەپێی ئەو بنەمایە بۆ جێبەجێكردنی داهات و خەرجی بەرپرسیار بكرێن.

هەڵەبجە؛ لەم قەیرانی نەخۆشی هەوركردنی پەرەدی مێشكەدا نەخۆشخانەكە بەپەرستاری خۆبەخش بەرێوە دەبرێت
پێشت هەڵەبجە؛ لەم قەیرانی نەخۆشی هەوركردنی پەرەدی مێشكەدا نەخۆشخانەكە بەپەرستاری خۆبەخش بەرێوە دەبرێت
كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی محەمەد شیاع سوودانی توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیان لەدەستدان هەیە
دواتر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی محەمەد شیاع سوودانی توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیان لەدەستدان هەیە
ەیوەندیدار