ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڤیدیۆ: راوێژكارێكی ماكرون هێرش دەكاتەسەر خۆپیشاندەران

خەڵك-بەشی هەواڵ

راوێژكارێكی نزیكی ئیمانوئێل ماكرون سەرۆك كۆماری فەڕەنسا یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی سەرەتای مانگی ئایاری لە پاریس كوتەك كاری كرد.

تۆڕی سپوتنیك لە رۆژنامەی لوموندەوە بڵاویكردەوە، ئەلیكساندەر بنال راوێژكاری ماكرون لەگەڵ ئەوەی كە پۆلیس نییە، بەڵام كڵاوێكی تایبەتی لەسەر ناوەو هێرشی كردە گەنجێكی بەشدار بوو لە خۆپیشادانەكان.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كە بڵاوكراوەتەوە، پیاوە كڵاوبەسەرەكە گەنجەكە دەخاتە سەر زەوی و چەندین جار لێی دەدا و دواتر بە خێرایی دوور دەكەوێتەوە.

پاتریك ئیستردو سەرۆكی نوسینگەی ماكرون دانی بەوە داناوە كە ئەو پیاوە كڵاوبەسەرە “بنال”ە و یەكێكە لەو كەسانەی لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ماكرون بەشدار بووە.
وتیشی، ماكرون دوای ئەم رووداوە بۆ ماوەی دوو هەفتە راوێژكارەكەی لە كارەكەی دوور خستوەتەوە، لەكاتێكدا بنال بەرپرسی دابینكردنی ئاسایشە لە بەرنامەكانی كۆشكی ئەلیزێ.

جیهان

ئیسرائل ھێرشی کردەوە سەر سوریا

خەڵک-

دەنگی تەقینەوەی بەھێز لە نزیک شاری دیمەشق و فرۆکەخانەی ئەو شارە دەبیسترێت و پێدەچێت ھێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بێت، وەک ئەوەی ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە.

ئەو ڕێکخراوە لە پێگەی ڕەسمیی خۆی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر ١٠:٣٠ ـی ئەمشەوەوە تا ئێستا، دەنگی تەقینەوەی بەھێز بەھێز لە نزیک شاری دیمەشق و فرۆکەخانەی ئەو شارە دەبیسترێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ھیچ زانیارییەک لەبارەی تەقینەوەکانەوە نییە، بەڵام شێوازی کارەکە و ھێرش بۆ سەر سەربازگەکانی نزیک دیمەشق، لە ھێرشەکانی پێشووی ئیسرائیل دەچێت.

لە ٢٩ ـی مانگی ڕابردووش، ئیسرائیل ھێرشێکی دیکەی بۆ سەر چەند کۆگا و سەربازگەیەکی سوریا لە (جەبەل ئەلمانع) لە باشوری دیمەشق ئەنجامدا و ئەوەی ڕاگەیاندبوو، کۆگا و یەکەیەکی موشەکیی ئێران و حزبوڵڵایان کردۆتە ئامانج.

مانگی ئەیلولی ڕابردوو بەھۆی ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە دژە ئاسمانییەکانی سوریا فرۆکەیەکی سەربازیی ڕوسیایان تێکشکاند، لە کاردانەوەی ئەو ڕووداوە ڕوسیا سیستمی موشەکیی S-300 ـی ڕادەستی سوریا کرد، بەڵام ئیسرائیل ئەوەی ڕاگەیاندبوو، ئەوان لە بەرگریی کردن لە ئاسایشی وڵاتی خۆیان ناوەستن و ئەمە دووەمین ھێرشە کە ئەنجامی دەدەن لەپاش خستەکاری ئەو سیستمە دژە موشەکیی و ئاسمانییە لە سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پەرلەمانتارێکی ئێران: نیوەی پەرلەمانتاران بەدوای ڕووخاندنی رژێمەوەن

خەڵک-

پەرلەمانتارێکی ئێرانی ئاماژە بەوە دەکات، نیوەی پەرلەمانتارانی ئێستای وڵاتەکەی لە ھەوڵی ڕووخاندنی رژێمی حوکمدان و پشتگیریی لە “بزوتنەوە ئاژاوەگێڕییەکان” دەکەن.

جەواد کەریم قدوسی، پەرلەمانتاری پارێزگای خۆراسانی رەزەوی (مەشھەد) لە پەرلەمانی ئێران، لە تویتێکدا دەڵێت: “٥٠ لە سەدی ئەندامانی پەرلەمان بە دوای ڕووخاندنی رژێمی کۆماریی ئیسلامیی ئێرانەوەن، سەرانی ئاژاوەگێڕیی ساڵی ٨٨ (٢٠٠٩) بە دوای خستنی رژێمی کۆماریی ئیسلامیی ئێرانەوە بوون و ئەمڕۆش ٥٠ لەسەدی ئەندامانی ئەنجومەن (پەرلەمان) لە سەر سەکۆی پەرلەمانەوە بەرگریی لەسەرانی ئاژاوەگێڕیی دەکەن.”

ئەو پەرلەمانتارە لەسەر باڵی موحافزکارەکان ھەژمار دەکرێت و لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێرانیش دژ بە خۆپیشاندەران ھاتبووە دەنگ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ هاوسەرەكەی بەشار ئەسەد دوای وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چەند وێنەیەكی نوێی ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی سوریا بڵاوكراوەتەوە، كە لەكاتی سەردانكردنی بووە بۆ مەڵبەندێكی چاودێری منداڵان، كە دووچاری نەخۆشی بیستن و قسەكردن بونەتەوە.

تۆڕی (سبوتنیك) بڵاویكردەوە، ئەسما ئەسەد تووشبوویەكی نەخۆشی شێرپەنجەیە و ماوەیەكە لەژێر كاریگەری چارەسەری ئەو نەخۆشیەدایە.

وێنەكانی ناوبراو لەكاتی سەردانێكیدا بۆ مەڵبەندێكی چاودێری منداڵان لە سوریا گیراون و بەپێی زانیارییەكان، باس لەو دەكرێت، كە ئەسما ئەسەد بەرەو باش بوون دەڕوات و بەردەوامە لە ئەنجامدانی كارەكانی ڕۆژانەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین