تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی وه‌رزی دووه‌می خوێندكاران دەستی پێكرد



ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی وه‌رزی دووه‌می قۆناغی ٩ ی بنه‌ڕه‌تی (نیشتمانی) و پۆله‌ ناکۆتاکان ده‌ستی پێكرد.

ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسان، تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی وه‌رزی دووه‌می قۆناغی ٩ ی بنه‌ڕه‌تی (نیشتمانی) و پۆله‌ ناکۆتاکان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

بەپێی زانیارییەكان، لەو تاقیكردنەوانەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری 27 هەزار و 554 خوێندگاری 9ی بنەڕەتی بەشداری دەكەن لەچوارچێوەی 463 هۆڵی تاقیكردنەوەكاندا.

لای خۆشیەوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دزەپێكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان بەپێی یاسا سزای تووندی بۆ دانراوە، بۆیە بۆ ئەوەی دادپەروەری بسەلمێنن، هەموو ڕێكارێك بەرانبەر باندە فریودەرەكان دەگرینەبەر.

ڕاشیگەیاندووە، كە مۆبایلی تایبەتیان بۆ هەموو هۆڵی تاقیكردنەوەكان دابین كردووە و نابێت ئامێرە ئەلكترۆنییەكان ببرێنە ژوورەوە، هەروەها دەبێت پشكنین بۆ خوێندكاران بكەن.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە
سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە تاران
دواتر سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە تاران
ەیوەندیدار