نرخی نەوت بەرزبووەوە



دوای ئەوەی داتاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بە دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو كرد و لە هەمان كاتدا خواست لەسەر سووتەمەنی زیادی كرد، نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە.

گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 1.17 دۆلار و بەڕێژەی 1.5% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 79 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لە هەمان كاتدا نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساس بەبڕی 2.02 دۆلار و بەڕێژەی 2.7% بەرزبووە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 76 دۆلار و 78 سەنت.

هەرچەندە ئەو دوو پێوەرەی نەوت ڕۆژانە بەرزبوونەوە تۆماردەكەن، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا بۆ دوو هەفتە لەسەر یەك دابەزینیان بەخۆوەبینی كە پەیوەندییان بە ئەگەرەكانی هەڵاوسانی ئابورییەكانی ئەمریكا و نادڵیاییەكانی تایبەت بە ڕێژەی سودەوە هەبوو لە خۆرئاوا.

بەپێی ئامارەكانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا، لە مانگی شوباتدا بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریكا دابەزیوە و گەیشتووەتە 12 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزمترین ئاستە لە مانگی كانوونی دووەمەوە، ئەمەش وایكرد خواست لەسەر سووتەمەنی بۆ نزیكەی 20 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزببێتەوە كە بە بەرزترین ئاست لە مانگی تشرینی دووەمەوە دادەنرێت.

پشووی كۆتایی ساڵی خوێندكاران دەستپێدەكات
پێشت پشووی كۆتایی ساڵی خوێندكاران دەستپێدەكات
تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی وه‌رزی دووه‌می خوێندكاران دەستی پێكرد
دواتر تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی وه‌رزی دووه‌می خوێندكاران دەستی پێكرد
ەیوەندیدار