زێدان دەگەڕێتەوە بۆ جیهانی مەشق و ڕاهێنان



ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی بڵاویكردەوە، پاریس سان جێرمان لە پلەی سێیەمدایە لە لیستی ئەو یانانەی زێنەدین زێدان دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەرییان.

بڕیارە وەرزی داهاتوو زیدان بگەڕێتەوە بۆ جیهانی مەشق و ڕاهێنان، دوای ئەوەی شكستخواردوو بوو لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا، پا ش ئەوەی بۆندەكە لەگەڵ دیدیە دیشامپ نوێكرایەوە.

بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسپانی “كادینا سێر”، زیدان بە گەورەترین خەونی پاریس سان جێرمان دادەنرێت، هەرچەندە تا ئێستا چارەنووسی كریستۆف گالتیێر یەكلایی نەكراوەتەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە كە سەرەڕای گرنگیدان و خواستی بەخشینی پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپەكە بە زێدان ، بەڵام ڕاهێنەرە فەرەنساییەكە سان جێرمانی لە پلەی یەكەمی خواستەكانی خۆیدا دانەناوە.

لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، زیدان پێی باشە سەركردایەتی یوڤانتۆس بكات، نەك پاریس سان جێرمان، لە ئەگەری ئەوەش هەیە ئۆفەرێكی لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە پێبگات، ئەویش هەموو شتێك دەكاتە قوربانی بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە و جارێكی تر سەركردایەتی یانەی مێرینگێ‌ بكات.

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی تا كۆتایی وەرزی داهاتوو بۆندی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە، بەڵام داواكراوە تا سەركردایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل وەربگرێت.

پاشەکشێی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون
پێشت پاشەکشێی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون
سوپای چین دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
دواتر سوپای چین دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ەیوەندیدار