سلێمانی؛ هاووڵاتیەكی بەریتانی لەبەردەم ئەنجومەنی فەتوا موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند



یەكیتی زانایان لقی سلیمانی ڕایدەگەیەنێت ، هاووڵاتیەكی بەڕەگەز( بەریتانی ) لەبەردەم ئەنجومەنی فەتوای باڵا لە سلێمانی موسوڵمان بونی خۆی ڕاگەیاند.

یەكیتی زانایان لقی سلیمانی بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٦-٤-٢٠٢٣ خاتونێكی بەڕەگەز بەریتانی بە ناوی ( یۆانا ئەلێكساندرا ئەنینارو) كە پێشیر ئاینی مەسیحی پەیڕەودەكرد بە خواستی خۆی لە بەردەم ئەنجومەنی فەتوای باڵای كوردستان نوسینگەی سلێمانی موسوڵمان بونی خۆی ڕاگەیاند.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو خاتوونە داوای ئەوەی سەرجەم ڕێنماییە ئیسلامییەكانی بۆ ڕوونكرایە و لە بڕگەو بناغە و پاییەكانی ئاین لە سەرجەم بوارەكانی پەرستشەكاندا بەخواستی خۆی قبوڵی كرد.

هاوكات ئەندامانی فەتوا شەهادەیەیان پێ هێناو نوسراوی فەرمی و یاساییان پێدا هەتا لە دادگانی هەرێمی كوردستان مامەڵە یاساییەكانی خۆی پێ ئەنجام بدات.

پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
پێشت پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
بانكی ناوەندی 187 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی 187 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
ەیوەندیدار