سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئێسقان



د.کارزان عومەر باسی گەنجینەیەکی پشتگوێخراو بۆ تەندروستی دەکات، سوودەکانی ئێسقان دەکات، کە چارەسەرێکی باشی ئازاری ئەژنۆکان و گەنجکردنەوەی ڕوخسارە.

مۆخی ئێسقان چەندین سوودی تەندروستی مرۆڤ هەیە، د.کارزان عومەر قادر سوودەکانی ئێسقان بۆ کێشە تەندروستییەکانی مرۆڤ دەخاتەڕوو، کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ چارەسەری ئازاری ئەژنۆکان، گەنجکردنەوەی پێست، ڕێکخستنەوەی شەکرە.

د.کارزان ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات، بڕێکی زۆری ئێسقانەکان ئامادەبکرێت بۆ خواردن، دەبێت پاش پارچە پارچەکردن و پاککردنەوەی ئێسقانەکان سەرەتا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەگەڵ سرکەدا بکوڵێندرێت و دواتر ئاوەکەی بڕێژرێت، دواتر جارێکی دیکە بخرێتەوە سەر ئاگر، شەش بۆ ١٠ کاتژمێر بکوڵێندرێت، تا سەرجەم کۆلاجینی ناو ئێسقانەکان بێتە دەرەوە.

ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات، تا ئەو ئاوی ئێسقانە لەگەڵ قاشێک لیمۆدا بخۆن، بۆ ئەوەی سوودە تەندروستییەکانی زیاتر بێت، کە دەتوانن بەیانیان کوپێکی لێ بخۆنەوە، یاخود خواردنی پێئامادەبکرێت.

ئەمساڵ چەند گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت؟
پێشت ئەمساڵ چەند گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت؟
كارەبای سلێمانی هەلی كار ڕادەگەیەنێت
دواتر كارەبای سلێمانی هەلی كار ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار