گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ خوێندكاران كامانەن؟



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، شێوازی ژیانی دروست ڕۆڵێكی گەورەی هەیە، لەبەهێزكردنی یادەوەری و تەركیزكردن و ڕێگریكردن لە بیرچوونەوە ، بۆیە گرنگترین ڤیتامین و تەواوكەری خۆراكی و كانزاكان، یارمەتی زیادكردنی تەركیز و یادەوەری و كەمكردنەوەی بیرچوونەوە دەدەن.

د.كامەران رسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە كۆمەڵێك گژوگیا و تەواوكەری خۆراكی و دەرمان هەیە كە ڕێگری دەكەن لە شت بیرچوونەوە و بەهێزكردنی تەركیز و توانای لەبەركردن، بەڵام پێویستە لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕ و بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بەكار بهێنرێت .

١ — كۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) ەكان بە تایبەت :
— ڤیتامین ( B 6 ) : ڕۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ بەهێزكردنی یادەوەری و تەركیز لە ڕێگای زیاتر ڕژاندنی دۆپامین و سیڕۆتۆنین كە هەر دووكیان بریتین لە گەینەری دەمار كە زانیاریەكان دەگواستنەوە بۆ مێشك؛ سەرچاوەی خۆراك : سپێناخ ، مۆز ، گوڵەبەڕۆژە ، ماسی سەلموون و توونە ، گۆشتی مانگا و قەلەموون ، پەتاتەی شیرین .
— ڤیتامین ( B 12 ) : زۆر بە سوودە بۆ مێشك و خوێن و زیادكردنی تەركیز و بەهێزكردنی یادەوەری لە هەروەها كەمی دەبێتە هۆی كەمخوێنی ؛ سەرچاوەكانی خۆراك ؛ گۆشتی سوور و ماسی و بەرهەمەكانی شیر .
— ڤیتامین ( B9 ) : كە بە فۆلیك ئەسید ناسراوە
— ڤیتامین ( B 1 ) و ( B 2 ) : یادەوەری بەهێز دەكەن و گرنگن بۆ كۆئەندامی دەمار : سەرچاوەكانی خۆراك : دانەوێڵە تەواوەكان ، گۆشت و جگەر ، هێلكە ، سەوزە گەڵاتۆخەكان وەك سپێناخ ، سۆیا ، شیر
٢ — ڤیتامین ( C ) : دژە ئۆكسانێكی زۆر گرنگە : گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك : میوە مزرەمەنیەكان ، هەڵوژە ، شلیك ، بیبەر .
٣ —ڤیتامین ( E ) : دژە ئۆكسانیكی زۆر بەهێزە ، سەرچاوەكانی خۆراك : زەیتی ڕووەكی، چەرەس ، ماسی ، هێلكە و جگەر .
‌‌.‌4 — ڤیتامین ( D ) :كەمی ڤیتامین هۆكاری سەرەكی شەكەت بوون و هیلاكی و تەشەنووجی ماسوولكەكان و تێك چوونی مەزاج و شت بیرچوونەوەیە، سەرچاوەی سەرەكی بریتی یە لە تیشكی خۆر لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر ، لە خۆراكدا بڕێكی زۆر كەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ ، ماسیە چەوریەكان وەك سەلموون و ماكڕوێل .
5 — كۆلین : بە یەكێك لە كۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) هەژمار دەكرێت و ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە بەهێزكردنی یادەوەری و تەركیز و چالاك كردنی مێشك : سەرچاوەكانی خۆراك : هێلكە ، جگەر وگۆشت ، ماسی ناو دەریا ، پاقلەمەنیەكان

گرنگترین تەواوكەرە خۆراكیەكان و كانزاكان :
١ — كریاتین : یەكێكە لە ترشە ئەمینیە گرنگەكان
٢ –ئەنزیمی ( q 10 )
٣ — ئۆمێگا – 3 : گرنگن بۆ چالاك كردنی مێشك چونكە دەچنە پێكهاتووی خانەكانی مێشك و كۆئەندامی دەمارەوە .
٤ — مەگنسیۆم : ڕۆڵێكی كارای هەیە بۆ باشتر كاركردنی كۆئەندامی دەمار و مێشك
٥ — ئاسن : گرنگە بۆ دروست كردنی گەینەرەی دەمارەكان .
6 — ‌‌زنك : ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە بۆ كاركردنی ڤیتامین ( B 6 ) .
— كۆمەڵێك گژوگیا و تەواوكەری خۆراكی و دەرمان هەیە كە ڕێگری دەكەن لە شت بیرچوونەوە و بەهێزكردنی تەركیز و توانای لەبەر كردن ، بەڵام پێویستە لە ژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕ و بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بەكار بهێنرێت .

ناوداران چەند وەردەگرن بۆ بڵاوكراوەكانيان لەسەر ئینستاگرام ؟
پێشت ناوداران چەند وەردەگرن بۆ بڵاوكراوەكانيان لەسەر ئینستاگرام ؟
كەشی زستانە تەواو نابێت و شەپۆلێك بەڕێوەیە
دواتر كەشی زستانە تەواو نابێت و شەپۆلێك بەڕێوەیە
ەیوەندیدار