كەشی زستانە تەواو نابێت و شەپۆلێك بەڕێوەیە



 

كەشناسێكی عێراقی پێشبینی هاتنەبەری بارستەهەوایەكی سارد دەكات كە لە زاخۆوە بەرەو باشووری عێراق دەجوڵێت و هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە، بە بۆچوونی كەشناسەكە، لە هەینی داهاتووەوە دەستپێدەكات و تا چوارشەممە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلەكانی گەرما لە باشوور 5 پلە داببەزن .

ڕیاز قورەیشی كەشناسی عێراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لە ئێوارەی هەینی داهاتووەوە، وڵات وردە وردە دەكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستەهەوایەكی سارد كە لە ناوچەكانی زاخۆوە دەستپێدەكات و دواتر بەرەو شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەولێر و نەینەوا دەجوڵێت، پاشان پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە و تا ئێوارەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە عێراقییە “ڕەنگە دابەزینی پلەكانی گەرما لە شارەكانی باشوور بگاتە 5 پلە، لە كاتێكدا نزمترین پلە لە شارەكانی زاخۆ، سلێمانی، دهۆك و نەینەوا دەبێت كە دەگاتە 15 پلەی سەدی”.

ڕیاز قورەیشی دەڵێت “ئەو بارستەهەوایە نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوای لەگەڵدا دەبێت كە دەبێتە مایەی بارینی نمە باران لە شارەكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی، بەڵام ڕێژەی بارانبارینەكە لە دهۆك دەبێت.

گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ خوێندكاران كامانەن؟
پێشت گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ خوێندكاران كامانەن؟
پاریس سان جێرمان نەیتوانی داواكارییەكەی مپاپێ‌ جێبەجێ‌ بكات
دواتر پاریس سان جێرمان نەیتوانی داواكارییەكەی مپاپێ‌ جێبەجێ‌ بكات
ەیوەندیدار