ناوداران چەند وەردەگرن بۆ بڵاوكراوەكانيان لەسەر ئینستاگرام ؟



ناوی ڕۆناڵدۆ لە پێشەنگی لیستی دەوڵەمەندترین كەسایەتییە ناودارەكانی ئینستاگرامە بۆ ساڵی 2022، بەمەش پێی ڕاپۆرتێكی “Hopper HQ” كە ئاماژە بەوە دەكات، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ هەر پۆستێكی ڕیكلام كە لەگەڵ 587 ملیۆن فۆڵۆوەرەكەیدا هاوبەشی دەكات، دوو ملیۆن و 397 هەزار دۆلاری دەستدەكەوێت.


بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، لە سێ پلەی یەكەمی بواری وەرزش، جگە لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كە لە پلەی یەكەمدایە، ناوی لیۆنێل میسی ئەفسانە دێت كە لە پلەی سێیەمی لیستەكەدایە و پارەی هەر پۆستێكی ڕێكلامی 1,777,000 دۆلار بووە.

بۆ یەكەمجار ٤ كەسایەتی لە بنەماڵەی كارداشیان و جێنەر هاتنە ڕیزبەندی دە باشترینەكان، كایلی جێنەر بۆ پلەی دووەم بازی هەڵدا، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، كیم كارداشیان لە پلەی شەشەمدا مایەوە، كلۆی كارداشیان گەیشتە دە باشترینەكان، لە كۆتاییدا كێندڵ جێنەر لە پلەی دەیەمدا ناوی هاتووە.

 

تەواوی لیستەكە بەمشێوەیەیە:-
1- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دوو ملیۆن و 397 هەزار دۆلار داهاتی هەیە.
2- كایلی جێنەر مۆدێلی ئەمریكی 1,835,000 دۆلار داهاتی هەیە.
3- ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی داهاتی 1,777,000 دۆلارە.
4- خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی سێلینا گۆمێز داهاتی 1,735,000 دۆلارە.
5- ئەكتەری ئەمریكی دوین جۆنسن داهاتی 1,731,000 دۆلارە.
6- مۆدێلی ئەمریكی كیم كارداشیان داهاتی 1,689,000 دۆلارە.
7- خانمە ئەكتەری ئەمریكی ئاریانا گراندی داهاتی 1,687,000 دۆلارە.
8- خانمە ئەكتەری ئەمریكی بیۆنسێ جیسێل نۆلز كارتەر داهاتی 1,393,000 دۆلارە.
9- مۆدێلی ئەمریكی كلۆی كارداشیان داهاتی 1,390,000 دۆلارە.
10- مۆدێلی ئەمریكی كێندڵ جێنەر 1,290,000 دۆلار داهاتی هەیە.

دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی توركیا
پێشت دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی توركیا
گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ خوێندكاران كامانەن؟
دواتر گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ خوێندكاران كامانەن؟
ەیوەندیدار