تەقە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كرا



 

چەند كەسێك بە چەك ھەڵیانكوتایە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و بەو هۆیەوە دوو پۆلیسی نەخۆشخانەكە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی كەسوكاری منداڵێكی نەخۆش نزیك كاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی رابردوو ھەوڵیداوە بچێتەژوورەوە و پۆلیسی نەخۆشخانەكەش پێیان وتووە دایك و باوكی منداڵەكە لە ژوورەوەن و تۆ مۆڵەتی چونەژوورەوەت نییە.

دوای چەند كاتژمێرێك ئەو كەسەی مۆڵەتی چوونەژوورەوەی پێنەدراوە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە بە چەك ھەڵیانكوتاوەتەسەر نەخۆشخانەكە و تەقەیەكی زۆریان بەناو نەخۆشخانەكەدا كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی تەقەكان دوو پۆلیسی نەخۆشخانەكە برینداربوون و یەكێكیان قاچی شكاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر وەردەگرن، سەرجەم تۆمەتبارەكانیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

 

 

ڕاگەیاندراوێک لەبارەی هەوکردنی مێشکەوە بڵاوکرایەوە
پێشت ڕاگەیاندراوێک لەبارەی هەوکردنی مێشکەوە بڵاوکرایەوە
“ئێران مافی منداڵانی پێشێلكردووە”
دواتر “ئێران مافی منداڵانی پێشێلكردووە”
ەیوەندیدار