“ئێران مافی منداڵانی پێشێلكردووە”



 

ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، هێزە ئاسایشییەكانی ئێران كە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكانی وڵاتەكە سەركوتدەكەن، منداڵانیان كوشتووە، ئەشكەنجەداوە و دەستدرێژی سێكسییان كردووەتەسەر.

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا دەڵێت “دەسەڵاتدارانی ئێران منداڵانیان دەستگیركردووە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كردوون و دادوەرەكانیش ڕێگرییان لە خێزانی منداڵان كردووە، پارێزەر بە دڵی خۆیان دیاری بكەن بۆ بەرگریكردن لێیان، منداڵانیان بە تۆمەتی ناڕوون سزاداوە و لە دەرەوەی دادگاكانی لاوان، دادگاییان كردوون كە دەبێت تاكە دەسەڵاتی دادوەری بێت بەسەر كەیسەكانی منداڵاندا.”

ڕێكخراوەكە، دەشڵێت “دەسەڵاتداران ڕێگرییان لە دەستڕاگەیشتنی خێزانەكانیان كردووە بۆ بەرنامەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی”.

تارا سپێهری فەر، لێكۆڵەری باڵای ئێران لە ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ (HRW) لە ڕاپۆرتەكەدا ڕایگەیاندووە، ئێران لە ماوەی حەوت مانگ لە سەرەتای دەستپێكردنی ناڕەزایەتییەكان لەسەر كوژرانی (ژینا) دەسەڵاتی بۆ بێدەنگكردنی منداڵانیش بەكارهێناوە.

سپێهری فەر دەشڵێت “سەركردەكانی ئێران هێزە ئاسایشەكانیان بەرەڵاكردووە بۆ دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدانی منداڵان، و منداڵانیشیان نەبەخشیوە لە دادگاییكردنی نادادپەروەرانەی گاڵتەجاڕانە.”

ئەو حاڵەتانەی لە ڕاپۆرتەكەدا بەبەڵگە خراونەتەڕوو بریتین لە شكستهێنانی دەسەڵاتداران لە پێشكەشكردنی چاودێری پزیشكی بۆ منداڵانی بریندار وەك كوڕێكی تەمەن 13 ساڵ كە لەكاتی لێدانێكدا بڕبڕەی پشتی شكاوە.

تەقە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كرا
پێشت تەقە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كرا
محەمەدی حاجی مەحمود: ئەگەر ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئێمە هەبێت شانازی پێوەدەکەین
دواتر محەمەدی حاجی مەحمود: ئەگەر ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئێمە هەبێت شانازی پێوەدەکەین
ەیوەندیدار