منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە نزیک مزگەوتێکی کەلار فڕی دەدرێت



پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو دووشەممە منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەنزیک مزگەوتی تەقوای کەلار دۆزرایەوە.

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو دووشەممە ئاگادارکرانەوە لەبونی منداڵێکی کۆرپەلە کە بەپارچە قوماشێک پێچراوەو لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار بەجێهێڵراوە.

دەشڵێت:دوای رووداوەکە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیس چوونەتە شوێنەکە و منداڵەکەیان گەیاندووەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەئێستادا منداڵەکە تەندروستی جێگرە و لەژێرچاودێری پزیشکدایە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەبەوەشدەکات، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە بۆ ئاشکرا کردنی ناسنامەی منداڵەکە.

وردەکاری رووداوەکەی گەڕەکی سێتاقانی هەولێر
پێشت وردەکاری رووداوەکەی گەڕەکی سێتاقانی هەولێر
نرخی نەوت دابەزی
دواتر نرخی نەوت دابەزی
ەیوەندیدار