وردەکاری رووداوەکەی گەڕەکی سێتاقانی هەولێر



ئەمشەو لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش و باندێکی ماددەی هۆشبەر منداڵیکی تەمەن هەشت ساڵ کوژرا..

ئەو منداڵەی گیانیلەدەستداوە ناوی ئەنەس سالارە، تەمەنی هەشت ساڵ بووە و لە پۆلی دووی بنەڕەتی بووە و ئەو لە کاتی رووداوەکە لە مارکێتێک گەڕاوەتە ماڵەوە و گوللـەیەک بەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تۆمەتبارەکان بەرگریان لە خۆیان کردووە و ئامادەنەبوون خۆیان رادەست بکەن ، بۆیە شەڕ لە نێوان ئەوان و هێزەکانی ئاسایش روویداوە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان برینداربووە و دواتریش هەڵاتوون، تا ئێستاش نەتوانراوە دەستگیر بکرێن.

 

بەغدا تەواوی كەیسی نەوت و غازی هەرێم كۆنترۆڵ دەكات
پێشت بەغدا تەواوی كەیسی نەوت و غازی هەرێم كۆنترۆڵ دەكات
منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە نزیک مزگەوتێکی کەلار فڕی دەدرێت
دواتر منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە نزیک مزگەوتێکی کەلار فڕی دەدرێت
ەیوەندیدار