هەناردەی نەوتی هەرێم لە توركیا دەستیپێنەكردووە و بارهەڵگرەكانیش بە نائومێدی گەڕانەوە



وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی قەیرانەكە بەم زووانە چارەسەر نابێت، تانكەرە زەبەلاحەكان دوای وەستانیان بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك لە نزیك بۆرییەكانی توركیا، لەچاوەڕێی باركردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەڵام بە نائومێدی گەڕانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە تانكەرەكانی “نێڤەرلاند” و “ئاماكس” ناوچەكانی نزیك وێستگەی بۆری لە توركیایان بەجێهێشت، ئاژانسی بلۆمبێرگیش لە زاری شارەزایانەوە بڵاویكردەوە، بەمزوانە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێناكاتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی نێوان حكومەتە پەیوەندیدارەكان.

بەپێی داتاكانی بلومبێرگ لەسەر جوڵەی كەشتییەكان، ئەو دوو تانكەرە نەیانتوانیوە هیچ بڕە نەوتێكی هەرێمی كوردستان دەستەبەربكەن، لەكاتێكدا هێشتا 3 تانكەر بە هیوای بەدەستهێنانی نەوتی خاوی كوردییە و لە نزیك بەندەرەكە وەستاون.

بەگوێرەی ماڵپەڕی زانییەكانی تایبەت بە وزە، ئەو 5 تانكەرەی چاوەڕێی باركردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بوون، بە كرێ گیراون بۆ مەبەستی گواستنەوەی نزیكەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو، دوای ئەوەی ڕلاگەیەندرا كە وڵاتە پەیوەندیدارەكان لە چارەسەركردنی قەیرانی نێوانیان نزیكبوونەتەوە.

زیاتر لە مانگێكە قەیرانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركوك لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە بەردەوامە، لە كاتێكدا توركیا چاوەڕێی چارەسەری ئەو كێشانە دەكات كە ماونەتەوە و پەیوەست بە داواكاریی قەرەبووكردنەوە لە لایەن عێراقەوە، ئەمە جگە لە ئامادەنەبوونی (سۆمۆ) بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییە تەكنیكییەكانی پەیوەست بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن، بەپێی پێشهاتەكان و ڕێككەوتنە نوێیەكان.

گەردەلوولێكی “بەهێزی موگناتیسی” لە زەوی دەدات
پێشت گەردەلوولێكی “بەهێزی موگناتیسی” لە زەوی دەدات
مۆز و توێكڵەكەی و سودە ناوازەكانیان
دواتر مۆز و توێكڵەكەی و سودە ناوازەكانیان
پەیوەندیدار